وردەکاریی سووتانی شاخی گۆیژە لە بەرپرسیار

29 July 2024
وردەکاریی سووتانی شاخی گۆیژە لە بەرپرسیار
گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەبارەی ئاگرەکەی گۆیژە؛ گومان لە دووکەس دەکرێ
عەدنان رەشید
ئاگرەکەی شاخی گۆیژەی سلێمانی دوای سێ کاژێر و سووتانی زیاتر لە 200 دۆنم دارستان و پاوان، کۆنتڕۆڵکرا. پۆلیس دووکەس وەک"گومانلێکراو"ـی رووداوەکە بە هۆکاری ئاگرەکە دەزانێ. سەرپەرشتیاری شاخی گۆیژە رەتیدەکاتەوە"دەستی ئەنقەست" لە رووداوەکە هەبێ.
کۆمەڵێک خۆبەخش لە رووداوەکەی شاخی گۆیژە بەشدارییان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد. ئیدریس مام والی، ئەندامی تیمی فریاگوزاریی خێرا لە تۆڕی شاخەوانیی کوردستان، لە بەرپرسیار، گوتی: "کاژێر 4:00ـی بەیانی لە سەفەری ئێران گەڕامەوە، لە رێگە و لە گرووپ چاتی شاخەوانی دوای بینینی هەواڵەکە، لەبەردەرگە سویچی ئۆتۆمبێلم هەڵگرت و چوومە گۆیژە. هەر کاتێک رووداوێکی لەو شێوەیە هەبێ ئامادەییمان دەبێ."