خێزانێکی 10 کەسی لە کۆمەڵگەی دۆمیز لە دۆخێکی سەختدا دەژین
خێزانێکی 10 کەسی لە کۆمەڵگەی دۆمیز لە دۆخێکی سەختدا دەژین. خێزانەکە 8 منداڵیان هەن و یەکێک لە منداڵەکان نەخۆشە. دوو کچی خێزانەکە رۆژانە کە دەچنە قوتابخانە بە یەک جل و یەک جانتا و بەشێوەی نۆرە دەیپۆشن و دەچنە قوتابخانە.
خێزانەکە رۆژانە چاوەڕێی دەرکەوتنی تیشکی خۆرن تاوەکو خۆیان گەرمبکەنەوە چونکە نەوت لە ماڵیان نییە.
تەها سلێمان، بە کاری کرێکاری ناتوانێت بژێویی خێزانەکەی دابین بکات، لە بەرپرسیار، گوتی: " هەموو کات کارم دەستناکەوێت. فریا ناکەوم و سێ کرێ قەرزارم. رۆژانەم 15 هەزار دینارە. هەندێ جار بە خواردنی دراوسێکان پارشێو و بەربانگ دەکەینەوە."
خێزانەکە موسڵمانی شنگالن و زیاتر لە 10 ساڵە لە کۆمەڵگەی دۆمیز دەژین؛ 6 کچ و دوو کوڕیان هەن.
هەنا خالید، هاوژینی ئەحمەد، لە بەرپرسیار، گوتی: "نەوتمان نییە بکەمە سۆپا، بەهۆی سەرماوە منداڵەکانم دەگرین بە ناچاری بەتانییان بەسەردا دەدەم تاوەکو رۆژ دەردەکەوێت. نەخۆشم و گەرمکەرەوەیەک نییە، هەندێکجار منداڵەکانم دەبەمە ماڵی دراوسێ و گەرمیان دەکەمەوە. شیر لە ماڵەکەم نییە بیدەمە منداڵە بچووکەکەم، شەکری بۆ لەئاو دەکەم و دەیدەمێ. بەهاوکاری خێرخوازان دەژین. دۆخمان زۆر خراپە و پیویستیمان بە هاوکارییە."
بهشی بكه لە