بەرپرسیارپاڵاوتگەکانی کاشێ 400 هەزار کەسی لە قەزای سێمێل بێزارکردووە
بەهۆی پاڵاوتگەکانی کاشێ 400 هەزار کەس لە قەزای سێمێل بێزاربوونە و 15 پاڵاوتگە و کارگە لە ناوچەی کاشێ بێ رەزامەندی فەرمانگەی ژینگە کاردەکەن.
ساڵح رهمهزان ،موختاری گوندی باستكی دەلێت بۆنی ناخۆشی پاڵاوتگەکان هاوین و زستان بەردەوامە و زیاتر بەیانیان بۆنی ناخۆشی پاڵاوتگەکان دێت و بەهۆی بۆنی ناخۆشی پاڵاوتگەکان دانیشتوانی گوند تووشی نەخۆشی رەبۆ بوونە و بەهۆی بۆنی ناخۆشی پاڵاوتگەکان ناتوانین فێنککەرەوە بەکاربهێنین و منداڵەکەم دوو ساڵە تووشی تەنگەنەفسی بووە یان پاڵاوتگە و کارەگەکان بگوازنەوە یان ئێمە ، کەس گوێمان لێناگرێت و هەر هەفتەیەک پاڵاوتگەکان دادەخەن دواتر دەکرێنەوە.
محهممهد تاهیر ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دهۆک دەلێت پاڵاوتگەکان ژینگەی پارێزگای دهۆکیان تێکداوە و غازی پاڵاوتگەکان وەک کیمیاوی هەڵەبجەیە و پاڵاوتگەکان هیچیان مۆڵەتیان نییە و 21 مەرجمان بۆ پاڵاوتگەکان داناوە، بەڵام جێبەجێی ناکەن و تاوەکو ئێستا هەشت پاڵاوتگەمان بە ٨ ملیۆن دینار سزا داون.
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سێمێل دەلێن نەخۆشییەکانی هەناسە لە ناوچەکە زیادیکردووە و زیاتر منداڵان تووشی نەخۆشی هەناسەدان بوونە لەماوەی هەشت مانگدا زیاتر لە پەنجا هەزار منداڵ تووشی نەخۆشی بوونە و رەوشی تەندروستی 27 هەزار منداڵ خراپە.
د.عەلی حوسێن ،توێژینەوەیەکی لەسەر پیسی پاڵاوتگەکانی کاشێ کردووە و دەلێت ساڵی2017توێژینەوەمان لەسەر 150کرێکار کردووە و کرێکارەکان توشی نەخۆشی هەناسەدان و پێست بوونە و هەر بۆیە پێویستە پاڵاوتگەکان پابەندی رێنماییەکانی ژینگە بن.
بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکوس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.
زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.
ئەو بەرنامەیە شەهیان تەحسین پێشکەشی دەکات و سیداد لەشکری پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.

بهشی بكه لە