بەشێکی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر: 13 مانگ پارەی کارەبامان لای حکومەتە

10 July 2024
بەشێکی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر: 13 مانگ پارەی کارەبامان لای حکومەتە
 
لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر پارەی یەک مانگ ئەو موەلیدانەی خەرجکرد کە رۆژانە ئەمپێری کارەبا دەدەنە بیرەکانی ئاو، بەشێکی موەلیدە ئەهلییەکان رەتیدەکەنەوە پارەی ئەو مانگە وەربگرن و دەڵێن: وەرگرتنی پارەی ئەو مانگە واتای ناچارکردن و بەردەوامییە و دەمانەوێ کۆی پارەی 13 مانگ قەرزەکەمان خەرجبکرێ.
خۆران، خۆرانی، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، لە بەرنامەی بەرپرسیار، دڵنیایی دایە خاوەن موەلیدەکان و گوتی: " پارە ئامادەیە و تاوەکو 8 رۆژی دیکە تەواوی پارەی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان خەرجدەکرێ."