خێزانێکی حەوت کەسی لە سلێمانی لە دۆخێکی سەختدا دەژین

09 March 2025
عەبدولڕەحمان قاسم، باوکی پێنج منداڵە، خۆی، لەگەڵ هاوژین و منداڵێکی نەخۆشن. 
 
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت: "2 کرێی خانوو قەرزارم و ناتوانم کاربکەم. دوو لە منداڵەکانم نەخۆشن؛ یەکێکیان گەشە ناکات و ئەوی دیکەشیان بڕبڕەی پشتی لارە. هاوژینەکەشم نەخۆشی گورچیلەی هەیە."
 
خێزانەکە لە گەڕەکی کانی با لە سلێمانی نیشتەجێن. دوو لە منداڵەکانی ئەو خێزانە بەهۆی کەمدەرامەتییەوە لە خوێندن دابڕاون. 
 
هاوژینی عەبدولڕەحمان، لە بەرپرسیار، گوتی: "هیچ خۆراکێک لە ماڵم نییە بۆ پارشێو و بەربانگ، تەنیا نان و چای دەخۆین. داوا لە خوای گەورە و خێرخوازان دەکەین هاوکاریمان بکەن."