زاخۆ.. باوکی سێ منداڵ لە زاخۆ لە دۆخێکی خراپدا دەژی
هاشم فەرحان، تەمەنی 50 ساڵە، خەڵکی زاخۆیە و زیاتر لە ساڵێکە چاوێکی لەدەستداوە، مەترسی لەدەستدانی چاوەکەی دیکەشی هەیە.
نەشتەرگەرییەکەی هاشم لە عێراق و کوردستان ناکرێت و پێویستی بە سەنتەرێکی تایبەتمەندە لە دەرەوەی وڵات. دکتۆر فەوزی محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت، چاوی راستی بە تەواوی نابینا بووە.
هاشم فەرحان، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە توانای کارکردنی لەدەستداوە، خیزانەکەی هیچ داهاتێکی نییە و تواناشی نییە چارەسەریی نەخۆشیی چاوی بکات و رێگری بکات لە کوێربوونی تەواوەتی.
دکتۆر فەوزی محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو، دەڵێت: "چاوی چەپی پێویستی بە نەشتەرگەرییە بۆ ئەوەی بینایی بۆ بگەڕێتەوە ئەگەر کەمێکیش بێت. چونکە چاوی تووشی ئاوی سپی بووە، بۆیە پێویستی بە نەشتەرگەریی چاندنەوەی قەرەنییە هەیە، کە ئەوەش نەشتەرگەرییەکی هەندێک قورسە و دەبێت لە سەنتەرێکی پێشکەوتوو لە دەرەوەی وڵات بۆی بکرێت."