بەهۆی تەقینەوەیەک لە کامپی خانکێی دهۆک ژنێک گیانی لەدەستدا
تەقینەوەیەک لە کامپی خانکێ لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا؛ ژنێک گیانی لەدەستدا و چوار منداڵیش برینداربوون.
زەردەشت شیخ شامۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ، لە بەرنامەی بەرپرسیار-ی تۆڕی میدیایی رووداو پشتراستی کردەوە، کە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبەوە بووە و گوتی: "بۆمبەکە لە رێگەی جلشۆرێکەوە هێنراوەتە ناو کامپ. لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە."
سوعاد بەرەکات تەمەنی 37 ساڵ بوو لە تەقینەوەکە گیانی لەدەستدا. کەسوکاری سوعاد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێ.
جلشۆرەکە لەشنگالەوە براوەتە نێو کامپی خانکێ. پیر دەیان، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک، دەڵێت: "رووداوەکە پیلان بۆ دانراو بوو."
بهشی بكه لە