کچێکی 15 ساڵ تەنیا ئاواتی ئەوەیە بە قاچەکانی خۆی بڕوات
ئەڤین کەمال، دوورترین شوێن کە بتوانێت بۆی بڕوات بەر پەنجەرەی ژووری ماڵەکەیەتی لە سۆران، خێزانەکەی کەمدەرامەتن و توانایان نییە چارەسەری نەخۆشییەکەی بکەن."
نەخۆشییەکەی ئەڤین لە تەمەنی نزیکەی سێ ساڵان دەرکەوتووە. ئەڤین هیوای چاکبوونەوەی لەدەستنەداوە و هەرچەندە دەڵێت: "کە هاوڕێکانم دەبینم زگم بەخۆم دەسووتێت و تەنیا داوا دەکەم چارەسەرم بکرێت."
دکتۆر ئامانج گەردی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک و شکان، لە بەرپرسیار، گوتی: "ئەڤین تووشی ئیفلیجی مێشک بووە، خانەکانی مێشک لە سکی دایکی یان لە کاتی لەدایکبوون یان تاوەکو دوو ساڵ دوای لەدایکبوون تووشبووە، هەر منداڵێک ئۆکسجین بۆ مێشکی نەچێت تووشی ئەو جۆرە نەخۆشییە دەبێت، جۆرەکانی ئەو نەخۆشییە زۆرن."
پزیشکەکە دەشڵێت: "جومگەکانی تووشی گرژبوونەوە بووە، یەک نەشتەرگەری بۆ کراوە، کێشە سەرەکییەکەی ئەوەبوو زۆر درەنگ بەدوای چارەسەرەوە بوو، تەمەنی گەیشتبووە سەرووی 10 ساڵ. ئێستا تووشی لاوازبوونی ماسوولکەکانی بووە و بەهێزکردنەوەی ماسوولکەکانی زەحمەت دەبێ. ئەڤین پێویستی بە سەنتەرێکی چارەسەریی سرووشتی لانیکەم بۆ 6 مانگە، دەبوو نەشتەرگەرییەکە زووتر بۆی بکرابا. هەرچەندە هیواکان لاوازن. ئەگەر درێژکردنی ماسوولکەشی بۆ بکرێتەوە، چارەسەریی سرووشتی نەکات، هیچ سوودێکی نابێت."
بهشی بكه لە