بازنەی رەنج لە بازنەی سێی دهۆک

20 September 2021
بازنەی رەنج لە بازنەی سێی دهۆک
لە سەرەتای ئەم بەرنامەیەدا تەنیا خەسرۆ گۆران، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوو. یەعقووب گۆرگیس لە بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری، تاوەکو دە خولەک پێش دەستپێکردنی بەرنامەکە بڕیاربوو ئامادەبێت، بەڵام دواتر پەشیمان بوویەوە و بەشداری نەکرد. هەروەها وەلید خالید بەربژێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بەرنامەکە نەبوو، هەرچەندە پێشتر بەڵێنی بەشداریکردنی دابوو. دواتر لە بەشی کۆتایی بەرنامەکەدا بەربژێرێکی بازنەی دوو لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گەیشتە ستۆدیۆی بەرنامەکە و بەشداری لە گفتوگۆکەدا کرد. 

ئەم بەرنامەیە لە رۆژی 20ی سێپتێمبەری ساڵی 2021 راستەوخۆ بڵاوکرایەوە.