ئەمێریکراسی - رۆڵی کۆچبەران لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
ئەمێریکراسی شۆیەکی گفتوگۆ ئامێزە لەنێوان چوار رۆژنامەڤانی رووداو، کە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە و بە ئەزموونی خۆیانەوە هەوڵدەدەن روونیبکەنەوە، ئەوەی ئێستا لە ئەمریکا روودەدات چییە.
کەمتر لە دوو رۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و رۆژ بەرۆژ بانگەشەکان گەرموگوڕتر دەبن و راپرسی نوێ دخرێنەڕوو، لە بەرنامەی ئەمجارەدا رۆژنامەڤانانی رووداو باسی ئەوە دەکەن رۆڵی کۆچبەران و کاریگەرییان بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کرد، ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەمریکا وڵاتی کۆچبەرانە و لەسەر بنەمای کۆچبەری دروستبووە، دۆناڵد ترەمپ لە بانگەشەکانیدا دەڵێت ئەگەر ببمە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا ئەوە 11 ملیۆن کۆچبەر دەنێرێتەوە وڵاتەکانیان، بەڵام رەخنەی زۆر لەلایەن دژبەرەکانییەوە لێگیراوە، بەهۆی ئەوەی تێچووی ناردنەوەی 11 ملیۆن کەس نزیکەی 100 ملیار دۆلاری تێدەچێت لە ماوەی دە ساڵدا، هەروەها ئاماژە بەوەش کرا کە دامەزراوەکان و حیزبە سیاسییەکانی ئەمریکا بۆ هیچ شتێک رای ئەمریکییە رەسەنەکان وەرناگرن کە خاکی خۆیانە.
رۆژنامەڤانانی رووداو گەنگەشەی ئەنجامی راپرسییەکان و بۆچوونی ئەمریکییەکان دەکەن لەسەر هەردوو بەربژێرە سەرکییەکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا هێمن عەبدوڵڵا و رێباز عەلی، نامۆ عەبدوڵڵا و دیار کوردە بەرنامەکە پێشکێش دەکەن.

بهشی بكه لە