ئەمێریکراسی - دیبەیتی هاریس و ترەمپ

09 September 2024
ئەمێریکراسی - دیبەیتی هاریس و ترەمپ

ئەمێریکراسی شۆیەکی گفتوگۆ ئامێزە لەنێوان سێ رۆژنامەڤانی رووداو، کە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە و بە ئەزموونی خۆیانەوە هەوڵدەدەن روونیبکەنەوە، ئەوەی ئێستا لە ئەمریکا روودەدات چییە.

رۆژنامەڤانەکان بریتین لە نامۆ عەبدوڵڵا، هێمن عەبدوڵڵا، رێباز عەلی. تایبەتمەندی شۆیەکە لەوەدایە کە دوو رۆژنامەڤانی بەشدار، نامۆ عەبدوڵڵا و رێباز عەلی، کوردستانی و ئەمریکین و ساڵانی زۆریش لە واشنتن کاریانکردووە. واتە ژینگەی ئەوێ دەناسن و کاتێک قسە دەکەن و کۆدشکێنی دەکەن بۆ کەمپەینەکان لەڕووی ناسین و ئەزموونەوە قسەدەکەن.

هەریەکەیان لەسەر کامپەینی یەکێک لە بەربژێران رادەوەستن و کۆمێنتیش لەسەر کامپەینی بەربژێرەکەی دیکە دەدەن. رۆژنامەڤانە بەشداربووەکەی دیکە، هێمن عەبدوڵڵا، کوردستانی و ئەورووپییە و لە روانگەی کەسێکی دەرەوەی ئەمریکاوە باسی ئەزموونی ئەمریکی لە بواری دیموکراسیدا دەکات و بەراوردی دەکات بە هاوشێوەکانی لە ئەورووپا و شوێنەکانی دیکە جیهان.