4 بازنە

4 بازنە

هەرێمی کوردستان کراوەتە 4 بازنەی هەڵبژاردن. ئەمجارە ئەوە بەربژێرەکان و خۆشەویستی و چالاکییان لەنێو خەڵکدایە یەکلایی دەکاتەوە کە کێ 100 کورسییەکەی پەرلەمان پڕدەکاتەوە. بۆیە گرنگە دەنگدەر لەنزیکەوە بزانێ ئەو بەڵێنانەی بەربژێرەکان بە خەڵکی دەدەن چین و چۆنیش دەیانەوێ جێبەجێیان بکەن.

شۆی (4 بازنە) و سەنگەر عەبدولڕەحمان، پێشکێشکارە بەهێزەکەی بەشێوەی مەیدانی و دیبەیت ئامێز دەیانەوێ ئەو ئەزموونە نوێیەی گەورەکردنی خەم و پێویستییەکانی هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن بخەنە ژێر زووم. ئامانجی شۆیەکە ئەوەیە کە دانوستاندن لەنێوان بەربژێر و دەنگدەردا لەسەر دەستخستنی دەنگەکان بەرامبەر پێدانی بەڵێنی واقیعی و راستگۆیانە دروستبێ.