2050 - بەشاربوونی هەولێر و بەفیڕۆچوونی وزە لە رێگەی ئامێری سپلیت

22 September 2022
2050 - بەشاربوونی هەولێر و بەفیڕۆچوونی وزە لە رێگەی ئامێری سپلیت

بەشاربوونی هەولێر و بەفیڕۆچوونی وزە لە رێگەی ئامێری سپلیت

دیاردەی بەشاربوون بریتییە لە کۆچکردنی گوندنشینەکان بۆ ناوەندی شارە گەورەکان و فراوانبوونی شارەکان بە خێراییەکی زۆر.

ئەم دیاردەییە ئاڵنگارییەکی گەورەییە لە بەردەم زۆربەی شارە گەورەکانی جیهان، چونکە بە هۆیەوە کۆمەڵێک کێشەی ژینگەیی سەرهەڵدەدەن، لەوانە زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان، کەمبوونەوەی رێژەی سەوزایی، بەفیڕۆچوونی وزە.

لە شاری هەولێر ئەم دیاردەیە بە خێراییەکی زۆر گەشەی کردووە بەجۆرێک لە تەواوی شارە گەورەکانی جیهان وزە زیاتر بەفیرۆبدات کە 12 هەزار کیلۆواتە لە ساڵێکدا. ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی ستانداردەکان شارە گەورەکانی جیهان 11 هەزار کیلۆوات وزە بەفیرۆدەدەن لە سالێکدا. زۆربوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی سپلیت یەکێکە لە مەترسییەکانی سەر زەوی بەجۆرێک 35 لە سەتا بۆ 60 لەسەتا وزە لە هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە بەکارهێنانی سپلیتدا دەبێت.

بە پێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی سۆران ئەنجامدراوە بە بەکارهێنانی ماددەی نانۆیی سەوز لە کەرەستەی بیناسازیدا توانراوە 35 لە سەتا وزەی بەفیرۆچوو کەمبکرێتەوە، زیانەکانی بەفیڕۆچوونی وزەو بەکارهێنانی سپلیت دەکرێت کەمبکرێنەوە لە رێگەی هەڵبژاردنی کەرەستەی بیناسازی دۆستی ژینگە، گۆڕینی سەرچاوەکانی وزە بۆ وزەی خاوێن(نوێبووەوە) و هەڵبژاردنی جۆری گونجاوی ئامێری هەواسازی.