2050 - کەم ئاوی لە بەسڕە

15 September 2022
2050 - کەم ئاوی لە بەسڕە

 

گۆڕانی کەشوهەوا، سوێربوون و کەمبوونەوەی ئاوی رووباری شەتولعەرەب لە پارێزگای بەسڕە، بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان بە جۆرێک رۆژانە پێویستە ئاوی خواردنەوە بکڕن، هەروەها لەناوچوونی کێڵگەکانی دارخورما لە پارێزگای بەسڕە ناودارترینیان دارخورمای جۆری برحییە کە نیشتمانەکەی پارێزگای بەسڕەیە ئێستا ناتوانێت گەشە بکات بە هۆی ئەوەی ئاستی سوێری ئاوەکە لە 2000 ملیگرام خوێ بۆ هەر لیترێکی ئاو زیاترە.

گۆڕانی سیستەمی ژینگەی ئاوی شەتولعرەب بووەتە هۆی ئەوەی زیندەوەری رووبار گۆڕاون بۆ زیندەوەری دەریا.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سوێربوونی ئاوی بەسڕە نێودەوڵەتییە ئەویش بە هۆی گیرانەوەی ئاوی رووباری کاروونە لە وڵاتی ئێران، کە نزیکترین سەرچاوەی ئاوە لە دەرچەی کۆتای رووباری شەتولعەرەب.