کۆنگرەی هەشتی پارتی

05 November 2022
کۆنگرەی هەشتی پارتی

 

 

تاریق ئاکرەیی، ئەندامی کۆنگرەی هەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەی 14 خولەکی رووداودا باسی هەلومەرجی بەستنی کۆنگرەکە و گۆڕانکارییەکانی کۆنگرەکە دەکات و باسی لەوە کرد کە کۆنگرەی هەشت لە یەکی ئابی 1970 لە ناوپردان لەژێر کەپرێکی گەورەدا بەسترا و تێیدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا بەشدارییان کرد و نوێنەری پارتە کوردستانییەکانی پارچەکانی دیکە و هەروەها نوێنەری حیزبی شیوعی و بەعسی عێراقییش بەشدار بوون.

تاریق ئاکرەیی دەڵێت: "کۆنگرەی هەشتی پارتی لە کەشێکی ئازاددا بەسترا و تێیدا بەشداریی پارتی لە حکومەتی عێراقدا گەنگەشە کرا."

 
کاوە ئەمین پێشکێشکاری بەرنامەکەیە.