کۆنگرەی دوازدەی پارتی

02 November 2022
کۆنگرەی دوازدەی پارتی

برووسک نووری شاوەیس، ئەندامی کۆنگرەی 12 ی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی کۆنگرەکەی بۆ بەرنامەی 14 ولەکی رووداو کرد و رایگەیاند، کۆنگرەی 12 ی پارتی ساڵی 1999 بەسترا و گرنگیی کۆنگرەکەش لەوەدا بوو کە دوای شەڕی ناوخۆ بەسترا و تێیدا جەخت لەوەکرایەوە کە نابێت جارێکی دیکە سەڕی نێوخۆ دووبارە بێتەوە و سەرۆک بارزانی گوتی 'شەڕی کورد و کورد ناکەم' .

 

برووسک نووری شاوەیس، باسی گۆڕانکارییەکانی پارتی لە کۆنگرەی 12دا کرد و گوتی "لە کۆنگرەی 12 دا دەستەی کارگێڕی نەما و سکرتێری مەکتەبی سیاسی دانرا، هەروەها کۆنگرەی 12 خۆئامادەکردنی پارتی بوو بۆ کارکردن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان"

 

برووسک شاوەیس گوتیشی"لە کۆنگرەی 12 دا ئەو ژنانەی لە شاخ خەباتیان کردبوو هاتنە سەرکردایەتی پارتییەوە".

 

سەبارەت بە ئایدۆلۆژیای پارتی برووسک نووری شاوەیس، دەڵێت" ئایدۆلۆژی پارتی بریتییە لە خەبات بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی و پارتی نە بە چەپەوە پەیوەست دەبێت نە بە راست، پەیوەستی گەلەکەیەتی".