کۆنگرەی یازدەی پارتی

08 November 2022
کۆنگرەی یازدەی پارتی

عومەر عوسمان، ئەندامی کۆنگرەی 11ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەی 14 خولەکی رووداودا باسی گۆڕانکاری و هەلومەرجی بەستنی کۆنگرەی یازدەی کرد و گوتی: "هەلومەرجی سیاسیی بەستنی کۆنگرەی 11 جیاواز بوو لە کۆنگرەی 10. کۆنگرەی 11 لە ساڵی 1993 لە هەولێر لە ژێر درووشمی 'ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی'ـدا بوو و بە بەشداریی زیاتر لە دوو هەزار ئەندام بەسترا کە نزیکەی 125 ژن وەک ئەندامی کۆنگرە بەشداربوون؛ ئەمە یەکەم جار بوو لە مێژووی پارتیدا رێژەی ژنان ئەوەندە زۆر بێت."

 

عومەر عوسمان روونی کردەوە، لە کۆنگرەی 11دا پارتی یەکگرتن کە پێکهاتبوون لە سێ حیزب و هەروەها رابیتەی ئیسلامیی کوردە فەیلییەکان هاتنە نێو پارتی. بەو هۆیەوە لە کۆنگرەدا ناوی حیزب گۆڕدرا بۆ "پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتن"، بەڵام دواتر لابرا و وەک خۆیی لێهاتەوە."

 

 

عومەر عوسمان گوتیشی: "لە کۆنگرەی 11دا درووشمی پارتی لە ئۆتۆنۆمییەوە گۆڕدرا بۆ فیدڕاڵی و هەروەها بڕیار درا هێزی پێشمەرگە لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت."

 
کاوە ئەمین پێشکێشکاری بەرنامەکەیە.