کۆنگرەی چوار و پێنجی پارتی

03 November 2022
کۆنگرەی چوار و پێنجی پارتی

کۆنگرەی چوار و پێنجی پارتی

کەمال محێدین، ئەندامی کۆنگرەی چوار و پێنجی پارتی باسی سەرەتای دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و روونی دەکاتەوە کە مەلا مستەفا و ئەندامانی لیژنەی ئازادی لە مهاباد هەوڵیان دا پارتێکی دیموکراتی کوردستانی لە عێراق دروستبکەن، هەرچەندە ئەوکات قازی محەممەد گوتبووی حیزبدروستکردن لێرە شتێکی خراپە و، باشترە لە باشوور دروستی بکەن.

کەمال محێدین گوتی: "یەکەم کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 16ی ئابی 1946 لە کۆیە لە ماڵی سەعید فەهمی بەسترا و کۆنگرەی دووەمیش لە بەغدا لە ماڵی عەلی حەمدی بەسترا."

کەمال محێدین لەبارەی ئەوەی کە دەگوترێت ئیبراهیم ئەحمەد لە دامەزرێنەرانی پارتییە دەڵێت: "ئەوە راست نییە کە دەگوترێت ئیبراهیم ئەحمەد لە دامەزرێنەرانی پارتییە. وانییە، دوای دروستبوونی پارتی گوتبووی ئەگەر قازی محەممەد رازی نەبێت، ناتوانم بچمە نێو پارتی."

کەمال محێدین باسی ئەو کەسانە دەکات کە دەیانویست پارتی بکەنە پاشکۆی حیزبی شیوعی و دەڵێت: "هەمزە عەبدوڵڵا و هەندێک کەسی دیکە هەوڵیان دەدا پارتی بکەنە پاشکۆی حیزبی شیوعی، بەڵام بۆیان نەچووە سەر و لەسەر ئەم هەوڵەیشی لە کۆنگرەی سێدا لە پارتی دەرکرا."

کەمال محێدین باسی لەوە کرد، ساڵی 1960 حکومەتی عێراق بە فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەک حیزب لە عێراق ناساند.

 
کاوە ئەمین پێشکێشکاری بەرنامەکەیە.