100 کورسی

100 کورسی

لە هەڵبژاردنەکاندا لایەن و لیستە بەشدارەکان بەڵێنەکانی هەڵبژاردن بڵاودەکەنەوە کە بە دەنگدەرانی دەدەن.

ئەو بەڵێنانە پێویستە لەلایەن میدیای سەنگین و پرۆفێشناڵەوە تاوتوێ بکرێن و لەوە بکۆڵدرێتەوە کە چەندە واقیعین و چەندە دەکرێ جێبەجێ بکرێن.

شۆی 100 کورسی و پێشکێشکارە بەتواناکەی باشترین تێستی پرۆفێشناڵانەی ئەو بەرنامە و بەڵێنانە دەبن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی هەرێمی کوردستاندا. جگە لە تێستکردنی نێوەڕۆکی بەڵێنەکان، رووداو دەیەوێ بەم بەرنامەیە ئاستی دیبەیتکردن و گەنگەشەی نێوان لایەنەکانیش بباتە سەرەوە و سەنگینی بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان و کاری پەرلەمانتاری لە کوردستان.

لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا نوێنەری لایەن و لیستە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن لەسەر چەندین مژاری گرنگ بۆ خەڵکی کوردستان و بەرنامەیان بۆ چارەسەرکردن و پێشڤەبردنی ئەو بوارانە دیبەیت دەکەن.

رەنج سەنگاوی پێشکێشکاری بەتوانای رووداو 100 کورسی پێشکێش دەکات و لەگەڵ میوانەکانیدا مژارەکانی کێشەی کارەبا، مووچە و دامەزراندن، کێشەی ئاو، پاراستنی ئاسایش، دۆخی بازاڕ، چارەسەری هەژاری، کوالیتیی خۆراک، کۆچ، کێشە لەگەڵ بەغدا، رێگەوبان، هاندانی کشتوکاڵ، کوالێتی و کێشەکانی خوێندن، پاراستن و پەرەدان بە زمانی کوردی گەنگەشە دەکەن.