100 کورسی - تەندروستی
بەرنامەی 100 کورسی یەکێکە لە بەرنامەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کە لە رۆژانی هەڵبژاردندا پێشکێش دەکرێت. بەرنامەی ئەمجارە تایبەت کرا بە گفتوگۆکردن دەربارەی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.
بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە یونس هەڵشۆیی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی، قارەمان خۆشناو، بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بازنەی هەولێر، شاگوڵ حەسەن، بەربژێری رەوتی هەڵوێست لە بازنەی
هەولێر، عەبدولسەلام محەممەد، بەربژێری بزووتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر، عیسا بەرواری، بەربژێری کۆمەڵی دادگەریی لە بازنەی دهۆک و عەبدولفەتاح هەورامی، لێپرسراوی بۆردی زانستیی لووتکەی تەندروستی کوردستان سازکرا.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی تەندروستی بەو شێوەیە پێناسە دەکات "بریتییە لە دۆخی دروستی جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی، نەوەک بوونی نەخۆشی."
لە دەستپێکی بەرنامەکەدا عەبدولسەلام محەممەد، بەربژێری بزووتنەوەی گۆڕان سیستمی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بە "سیستەمێکی کۆن" ناوبرد و گوتی، دەبێت جیاکاری لەنێوان ئەو پزیشکانە بکرێت، کە لە کەرتی تایبەت کار دەکەن
لەگەڵ ئەوانەی لە کەرتی گشتی کار دەکەن.
عەبدولسەلام محەممەد ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە تەندروستی جیابکرێنەوە.
بەربژێرەکەی گۆڕان ئاماژەی بە زیادبوونی نەخۆشییە دەروونییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، "نەخۆشییە دەروونییەکان گەلێک زۆر بوون... زۆربەی ئەوانەی سەردانی نۆرینگەکەم دەکەن تووشی نەخۆشی سایکۆسۆماتیک (نەخۆشییە جەستەیی – دەروونییەکان) بوون".
هەروەها شاگوڵ حەسەن، بەربژێری رەوتی هەڵوێست لە بەرنامەکەدا باسی لە باری دەروونی هاونیشتیمانییان کرد و کێشەی دواکەوتنی مووچەی هاونیشتیمانییانی بە هۆکاری تێکچوونی تەندروستی جەستەیی و دەروونیی هاووڵاتییان دانا.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ساڵی 2021ـی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی 20٪ـی هاووڵاتییانی عێراق گرفتی دەروونییان نییە.
شاگوڵ حەسەن باسی لە کارنامەی رەوتەکەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجیانە کەرتی گشتی و تایبەت لە یەکتری جیابکەنەوە، خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکێش بە هاونیشتیمانییان دەکەن و گرنگی زیاتر بە بنکە تەندروستییەکان دەدەن.
تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر 33 نەخۆشخانەی تایبەت هەن و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پێشکێش بە هاونیشتیمانییان دەکەن.
عەلی بەرواری، بەربژێری کۆمەڵی دادگەری لە پارێزگای دهۆک باسی لە گرنگیی کردنەوەی ناوەندە پزیشکییە خێزانییەکان کرد و گوتی، لە پارێزگای دهۆک تەنیا دوو ناوەندی لەوشێوەیە هەیە "دەبێت ژمارەیەکی زیاتری ناوەندی پزیشکییە
خێزانییەکان بکرێنەوە."
بەربژێرەکەی کۆمەڵی دادگەری باسی لەوەش کرد، ئەگەر دەسەڵاتی هەبێت، کەرتی تایبەت لە بواری تەندروستی بەتەواوەتی ناهێڵێت.
لەبارەی یاسای ژمارەی دووی پەرلەمانی کوردستان کە ئەرک و مافی نەخۆشی تێدا دەستنیشان کراوە، عەلی بەرواری گوتی، تاوەکو ئێستا یاساکە 90٪ـی جێبەجێ نەکراوە.
لەو نەخۆشییانەی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر مردنی هاونیشتیمانییان هەیە لە هەرێمی کوردستان، نەخۆشییەکانی دڵە.
قارەمان خۆشناو، بەربژێری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە بازنەی هەولێر لەبارەی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ نەخۆشانی دڵ گوتی، "دەبێت سیستمێکی خۆپارێزی بۆ نەخۆشییەکان دڵ دابندرێت و، چاودێرییەکی باشتری کوالێتیی خۆراک بکرێت".
لە بودجەی ساڵی 2024ـی حکومەتی عێراق، تەنیا 2.5٪ـی بودجە بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان کراوە، کە دەکاتە 211 تریلیۆن دینار.بەربژێرەکەی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو، دەبێت بودجەی تەرخانکراو بۆ کەرتی تەندروستی زیاد بکرێت، هەوای شارەکان پاک بکرێنەوە و کوالێتیی خۆراک باشتر بکرێت.
یونس هەڵشۆیی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی باسی لە نەخۆشانی شێرپەنجە کرد و گوتی، حکومەت بەردەوام هاوکاریی نەخۆشانی شێرپەنجەی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
یونس هەڵشۆیی باسی لە بەرنامەی خۆی بۆ نێو پەرلەمان کرد و گوتی، دەبێت گرنگی بە توێژینەوەی زانستی بۆ پێشگرتن لە نەخۆشییەکان بدرێت، چاودێریی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ سیستەمی تەندروستی هەبێت و گرنگی بە سیستمی چارەسەری
خۆڕایی بدرێت.
عەبدولفەتاح هەورامی، لێپرسراوی بۆردی زانستیی لووتکەی تەندروستیی کوردستان لە بەرنامەکەدا سوپاسی رووداوی کرد کە گرنگی بە پرسە تەندروستییەکان دەدات.
عەبدولفەتاح هەورامی باسی لە بەرنامەی بەربژێرەکان کرد و گوتی، جێگەی خۆشحاڵییە دەیانەوێت بەیەکەوە کار لەسەر پرسی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بکەن.
هەروەها "هاودەنگی" بەربژێرەکانی بە "زۆر گرنگ" دانا.
لەبارەی یاساکانی تایبەت بە تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، عەبدولفەتاح هەورامی ئاماژەی بەوە کرد، "هۆکاری سەرەکیی ئاڵنگارییە تەندروستییەکان لە یاساکان، نەبوونی یاساکان و کارپێنەکردنی یاساکانە".

بهشی بكه لە