100 کورسی - پیشەسازی
بەرنامەی ئەمجارەی (100 کورسی) لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو؛ تەوەری سەرەکیی بەرنامەکە باسکردن بوو لە پلان و بەرنامەی بەربژێران بۆ بووژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.
لە بەرنامەکەدا هەریەکە لە کامەران شێخ عوسمان، بەربژێری رەوتی هەڵوێست؛ هۆزار تۆفیق، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان؛ محەممەد سابیر محەممەد رەشید (محەممەد حاجی سابیر، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامی؛ سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و جوانڕۆ محەممەد، بەربژێری بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو.
هەروەها لە بەرنامەکەدا کامەران قادر، مامۆستای زانکۆ بۆ هەڵسەنگاندنی بەرنامەی بەربژێرەکان بەشدار بوو.
لە دەستپێکی بەرنامەکەدا کامەران شێخ عوسمان، بەربژێری رەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوە کرد، بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان، دەبێت بانکەکانی رەشید، تی بی ئای و رافیدەین لە هەرێمی کوردستان هەبن.
هەروەها بەربژێرەکەی رەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت یاسای پاراستنی بەرهەمهێنانی نیشتمانی بخرێتە بواری جێبەجێکردن بۆ ئەوەی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەرەوپێشەوە ببردرێت.
هەروەها هۆزار تۆفیق، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرتی پیشەسازی بە "شادەماری ئابووری هەرێمی کوردستان" ناوبرد و گوتی، بە پێشخستنی کەرتی پیشەسازی، دەتواندرێت هەلی کاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت.
بەربژێرەکەی پارتی باسی لە هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی پیشەسازی کرد و گوتی: "کاری لەپێشێنەی ئەم کابینەیە کەرتی پیشەسازی بووە".
پلانی بەربژێرەکەی پارتی بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی پیشەسازی و کارگە ناوخۆییەکان ئەوەیە، کە بەرهەمە ناوخۆییەکان بە کوالێتییەکی باشتر بەرهەم بهێندرێن، پلانی ستراتیژی بۆ کارگە ناوخۆییەکان دابندرێت و بەدواداچوون بۆ هەڵسەنگاندنی کارگەکان بکرێت.
محەممەد سابیر محەممەد رەشید، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامی ئابووری هەرێمی کوردستانی بە "لاواز" ناوبرد و هۆکارەکەشی بۆ بەهەمەچەشننەکردنی کەرتی ئابووری و بێهێزی کەرتی تایبەت گەڕاندەوە.
بەربژێرەکەی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت حکومەت پاڵپشتیی دارایی زیاتری کۆمپانیاکان بکات و ئاسانکارییان بۆ بکات.
گوتیشی دەبێت کار لەسەر ئەوەش بکرێت کارمەندی زیاتری ناوخۆیی لە کارگەکان دابمەزرێندرێن و سیستەمێکی باشتر بۆ دروستکردنی گەنجەکان بۆ بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان دروست بکرێت.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باسی لەوە کرد کە ئەوان وەکو فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێشووی پەرلەمان کاریان بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی پیشەسازی کردووە.
بەربژێرەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، لە خولی پێشوو "یاسای بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەتووەکان"ـیان پێشکێش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران کردووەو دەیانەوێت لە خولی داهاتووی پەرلەمانیش کار لەسەر ئەو یاسایە بکەن.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار هەزار کارگە هەن؛ تەنیا لە پارێزگای سلێمانی ژمارەیان هەزار و 100 کارگەیە.
سەرۆکۆ ئازاد گەڵاڵی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان کارەبا بۆ کارگەکان بە نرخێکی گران بۆ دابین دەکرێت و کارگەکان پاڵپشتیی دارایی ناکرێن.
جوانڕۆ محەممەد، بەربژێری بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوە کرد، لە هەرێمی کوردستان کارگەکان ئاسانکارییان بۆ ناکرێت.
بەربژێرەکەی بزووتنەوەی گۆڕان هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کار دەکەن بۆ ئەوەی پاڵپشتی دارایی زیاتر بۆ کارگەکان دابین بکەن و هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجەکان دابین بکەن.
د. کامەران قادر، مامۆستای زانکۆ لە بەرنامەکەدا هەڵسەنگاندنی بۆ بەرنامەی بەربژێران بۆ کەرتی پیشەسازی کرد و گوتی، ئەگەر بتوانن بەرنامەکانیان جێبەجێ بکەن، ئەوا کاریگەری باشی لەسەر کەرتی پیشەسازی دەبێت.
د. کامەران قادر ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ئەوەی کە کەرتی پیشەسازی پێشبخرێت، دەبێت کێبڕکێی جیهانی دەرەوە لەو بوارەدا بکرێت.
هەروەها کامەران قادر باسی لەوەش کرد، سێکتەری نەوت بووەتە رێگر لە پێشخستنی کەتی پیشەسازی و کەرتی کشتوکاڵ.

بهشی بكه لە