یەکەم خەڵاتی بەرنامەی یاریگەی رووداو لە رادیۆی رووداو دابەشکرا
بەرنامەی ئەمڕۆ سێشەممەی یاریگەی رووداو کە تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و ئەنجامدانی چەند یارییەکی گرنگ و لەگەڵ باسکردن و شرۆڤەکردنی یارییەکان یەکەم خەڵاتی بەرنامەی یاریگەی رووداو دابەشکرا.
لەبەرنامەکەدا پرسیارێک کرا کە یانەی هەولێر چەند جار نازناوی خولی عێراقی بردووەتەوە؟ ژمارەیەکی زۆری بیسەرانی رادیۆی رووداو پەیوەندییان بە بەرنامەکەوە کرد و کاوە کاکل بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکە کە چوار جار هەولێر نازناوەکەی بردووەتەوە، یەکەم خەڵاتی بەرنامەکەی بردەوە کە مۆبایلێکی هواوییە و بە سپۆنسەری کۆمپانیای هواوی ئامادەکراوە.
یاریگەی رووداو بەرنامەیەکی وەرزشیی تۆڕی میدیایی رووداوە و هەموو رۆژانی سێشەممە کاژێر 15:30 بۆ ماوەی کاژێرێک و نیو لە رادیۆی رووداو پێشکەشدەکرێت.
بهشی بكه لە