پلانی داهاتووی بەشی تەکنیکی تۆڕی میدیایی رووداو چییە ؟

پلانی داهاتووی بەشی تەکنیکی تۆڕی میدیایی رووداو چییە ؟

لەم بەرنامەیەی پۆرتاڵ باسی گرنگی بەشی تەکنیک لەنێو میدیای کوردی دەکەین، تایبەتتر گرنگی بەشی تەکنیک یاخود بەشی ئایتی رووداو بۆ هەموو ژانرەکانی 
رووداو بە تەلەڤزیۆن، رادیۆ و پۆرتاڵەوە. 

دەپرسین ئایا بەگشتی تەکنیکی راگەیاندن لە چ ئاستێکدایە؟ ئایا بەشی تەکنیکی راگەیاندنی کوردی هاوشێوەی بەشی تەکنیکی راگەیاندنەکانی دیکەی 
جیهان سەرکەوتوو بووە؟ ئایا لە سەرەتای دامەزراندنی میدیای کوردی بەشی تەکنیک چ پەرەسەندنێکی بەخۆیەوە بینیووە؟ پلانی داهاتووی بەشی تەکنیکی رووداو چی دەبێت ؟

ئەم تەوەرە بە میوانداری:
هەژار برنجی، بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکی تۆڕی میدیایی رووداو


پۆرتاڵ: بەرنامەیەکی تایبەتە بە ھەواڵ و ڤیدیۆکانی پۆرتاڵ و سۆشیاڵ میدیای رووداو، لەماوەی ھەفتەیەکدا کە پڕخوێنەرترین و زۆرترین بینەریان ھەبووە و ھەر جارێک بەپێی ھەواڵەکە میوانێک دیاریدەکرێت بۆ گفتوگۆ. هەروەها باسی چەند تەوەرێکی دیکەی تایبەت لەبارەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی خەڵک لەنێو سۆشیال میدیا دەکات.

پڕۆدیوسەر و پێشکەشکار: راوچی حەسەن