چەند رووداوێکی دزیکردن لە هەولێر و کاردانەوەکان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ماوەی چەند رۆژێکە چەند جۆرێکی دزیکردن لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجامدراون و چەند تۆمەتبارێکیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، پۆلیس وردەکاری رووداوەکان دەخاتەڕوو و هۆکاری دزییەکانیش ئاشکرا دەکات. هەروەها پسپۆڕێکی کۆمەڵناسی باس لەو هۆکارانە دەکات، کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە دزییەکە ئەنجام بدات.
ئەم بابەتە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی هەبووە و خەڵکی کۆمێنت و سەرنجی خۆیان خستووەتەڕوو.
ئەم تەوەرە بەمیوانداری:
- رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر
- عوبێد خدر گۆمەشینی، پسپۆڕی کۆمەڵناسی
پۆرتاڵ بەرنامەیەکی تایبەتە بە ھەواڵ و ڤیدیۆکانی پۆرتاڵ و سۆشیال میدیای رووداو، لەماوەی ھەفتەیەکدا کە پڕخوێنەرترین و زۆرترین بینەریان ھەبووە و ھەر جارێک بەپێی ھەواڵەکە میوانێک دیاریدەکرێت بۆ گفتوگۆ. هەروەها باسی چەند تەوەرێکی دیکەی تایبەت لەبارەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی خەڵک لەنێو سۆشیال میدیا دەکات.
پێشکەشکار: راوچی حەسەن
بهشی بكه لە