تاوەکو چەند بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان سوود لە سۆشیاڵ میدیا دەبینن ؟

تاوەکو چەند بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان سوود لە سۆشیاڵ میدیا دەبینن ؟

تەوەری ئەمجارەی بەرنامەی پۆرتاڵ، باسی گرنگی سۆشیاڵ میدیا بۆ بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان دەکات، هەروەها باسی رۆڵی سۆشیاڵ میدیا بۆ رادیۆ کراوە.

- لەم بەرنامەیەدا دەپرسین ئایا سۆشیاڵ میدیا و بەتایبەت فەیسبووک بووەتە جێگرەوەیەکی هەمیشەیی لەبری تەلەڤزیۆن؟

- ئایا سۆشیاڵ میدیا توانیوییەتی بینەرێکی باشتر لە جاران بۆ بەرنامەکان بهێنێت ؟ 

ئەم تەوەرە بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان:

- ئاسۆ سەراوی، پڕۆدیوسەری بەرنامەی لەگەڵ رەنجی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو.
- مەریوان قادر خۆشناو، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە سۆشیاڵ میدیا، وێب و پێگە ئەلیکترۆنییەکان.

پۆرتاڵ: بەرنامەیەکی تایبەتە بە ھەواڵ و ڤیدیۆکانی پۆرتاڵ و سۆشیاڵ میدیای رووداو، لەماوەی ھەفتەیەکدا کە پڕخوێنەرترین و زۆرترین بینەریان ھەبووە و ھەر جارێک بەپێی ھەواڵەکە میوانێک دیاریدەکرێت بۆ گفتوگۆ. هەروەها باسی چەند تەوەرێکی دیکەی تایبەت لەبارەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی خەڵک لەنێو سۆشیاڵ میدیا دەکات.

پڕۆدیوسەر و پێشکەشکار: راوچی حەسەن