ناوزڕاندن و قسەی ناشرین و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
لە بەرنامەی ئەمجارەی پۆرتاڵ باس لە خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، هەروەها دوو هەفتە لەمەوبەر و دروست رۆژی 25.1.2018 هەڵمەتێک بە دروشمی "بەرەو ھۆشیاری تاک" لەژێر ناوی (نا بۆ خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) راگەیێندرا. لەم بەرنامەیە باسی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کراوە و هەروەها نێوەڕۆکی کەمپەینەکەش خراوەتەڕوو.
وەک دەزامم رۆژانە هەریەکێک لە ئێمە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنێت و خاوەنی ئەکاونت و پەیجی تایبەت بە خۆمانین و بووەتە کارێکی رۆتین بۆ ژیانی رۆژانەمان، بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوازێکی ناشرین بەکاردەهێنن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کەسانێک لە کەداربکرێن و رووبەڕووی کێشە ببنەوە.
ئەم تەوەرە بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان:
- شاخەوان محەممەد، پارێزە لە رووی یاساییەوە، باسی ئەوەمان بۆ دەکات ئایا ئەو کەسانەی خراپ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن چ سزایەک دەیانگریتەوە؟.
- محەممەد عامر، میدیاکار و بەکارهێنەرێکی چالاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
- سۆزان کەمال، میدیاکار و گوتەبێژی کەمپەینی #نا_بۆـخراپ_بەکارهێنانی_تۆڕە_کۆمەڵایەتییەکان.
کۆمێنتی کەسێک لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:
جاران کورد لە دیوار و دەرگەی توالێتی مزگەوتەکان هەرچی جنێو و قسەی ناشرین و پیس هەبوو دەیان نووسی، ئێستا دیواری فەیسبووکی کوردی بۆ زۆرێک لە
کوردان هەمان رۆڵی دیواری توالێتی مزگەوتەکان دەبینێت. هەرچی پیس و پۆخڵی، ناشرینی و جنێو هەیە بە دیواری فەیسبوکییەوە هەڵدەواسێت. کەسانێک
هەن لە فەیسبووک لە پشتی لاپتۆپەکەیەوە قسەی ناشرین دەکات، داوای خۆپیشاندان و رووخاندنی حکومەت و دەسەڵات دەکات، کەچی سبەی خەوی
لێکەوتووە و تاکو سەعات 12و 1 نیوەرۆ بێدارنابێتەوە.تۆ کە شەو و رۆژت لێتێکچووە لەبەر فەیسبووک، چۆن دەتوانیت یاخی ببیت، چۆن دەتوانی
کرداربنوێنی و هەوڵوێستت هەبێت. ئەوەی لە فەیسبووک دەینووسن و لە لایڤەکانیانەوە دەیڵێن پێیان وایە کە ئەمە سیاسەتکردن و یاخیبوونە، بەڵام سیاسەت
لە فەزای گشتیدا دەکرێت، سیاسەت بە کردار دەکرێت نەک بە قسەی زلی پشت لاپتۆپەکانەوە.
کەسێک نووسیوویەتی و دەڵێت "دەزگاکانی هەواڵگری بەناوی خوازیارەوە چاودێری خەڵک دەکەن".
بەکارهێنەرێکی دیکە دەڵێت :بەناوی خوازیارەوە زیاتر لە 187 کارتی موبایلم لە خەڵک وەرگرتوە".
پۆرتاڵ بەرنامەیەکی تایبەتە بە ھەواڵ و ڤیدیۆکانی پۆرتاڵ و سۆشیال میدیای رووداو، لەماوەی ھەفتەیەکدا کە پڕخوێنەرترین و زۆرترین بینەریان ھەبووە و ھەر جارێک بەپێی ھەواڵەکە میوانێک دیاریدەکرێت بۆ گفتوگۆ. هەروەها باسی چەند تەوەرێکی دیکەی تایبەت لەبارەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی خەڵک لەنێو سۆشیال میدیا دەکات.
پێشکەشکار: راوچی حەسەن
بهشی بكه لە