دروستکردنی پەیجی ساختە و پێشبڕکێی دەرچوونی ئۆتۆمبێل

دروستکردنی پەیجی ساختە و پێشبڕکێی دەرچوونی ئۆتۆمبێل

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کەسانێک دەستییان کردووە بە دروستکردنی پەیجی ساختە (فەیک). ئەو پەیجانە بەناوی دەزگاکانی راگەیاندنەوە دروست دەکەن، واتە ناوی ئەو دەزگایەی کە زۆرترین کەس رۆژانە بە تایبەت لە کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان سوودی لێوەردەگرن.

بۆ نموونە لەماوەی ئەم هەفتەیە (7-4-2018) بۆ (12-4-2018) دەیان پەیج بەناوی رووداوەوە، دروستکراون. خاوەنی ئەو پەیجانە کۆمەڵێک پۆست بۆ سەرنجڕاکێشانی خەڵک دەنووسنن و لە پۆستەکانیان داوا دەکەن ئەگەر کەسی بەکارهێنەر 10 کۆمێنت بنووسێت و دواتر لایکی پەیجەکەیان بکات، ئۆتۆمبێلێکی بەدیاری پێشکەش دەکرێت. ئەمەش رێگه‌يه‌كى ئاسانه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لايك، کۆمێنت و بەهێزبوونی پەیجەکانیان. 

پەیجێک کە بەناوی رووداوەوە دروستکرابوو، لەماوەی 8 کاژێر 220 هەزار و 721 کۆمێنتی بۆ نووسرابوو، زیاتر لە 25 هەزار لایک و چەندین شەیری بۆ هاتبوو. 

ئەم تەوەرە بەمیوانداری هەریەکە لە بەڕێزان:

- عومەر شایان، ئیدیتۆر لە پۆرتاڵی رووداو 
- شاخەوان محەممەد، پارێزەر 

پۆرتاڵ بەرنامەیەکی تایبەتە بە ھەواڵ و ڤیدیۆکانی پۆرتاڵ و سۆشیال میدیای رووداو، لەماوەی ھەفتەیەکدا کە پڕخوێنەرترین و زۆرترین بینەریان ھەبووە و ھەر جارێک بەپێی ھەواڵەکە میوانێک دیاریدەکرێت بۆ گفتوگۆ. هەروەها باسی چەند تەوەرێکی دیکەی تایبەت لەبارەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی خەڵک لەنێو سۆشیال میدیا دەکات.

پرۆدیوسەر و پێشکەشکار: راوچی حەسەن