گۆڕانکارییە نوێیەکانی سناپچات چین ؟

گۆڕانکارییە نوێیەکانی سناپچات چین ؟

بەرنامەی ئەمجارەی پۆرتاڵی رووداو باس لە گۆڕانکارییەکانی سناپچات دەکات، سناپچات چەند گۆڕانکارییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی کردووە و ئەپدەیتە نوێکانی سەرسامت دەکات.

سناپچات دەیەوێت بە کۆمەڵە نوێکاریێک لە لووتکەی ئەو بەرنامانەدا بمێنێتەوە کە پێشەنگیان گرتووە.

یەکەمیان ڤیدیۆکاڵ یاخود Video Callە بە گرووپ، لەم تایبەتمەندییەدا 16 بەکارهێنەر دەتوانن لەیەککاتدا بە ڤیدیۆکاڵ لەگەڵ یەکدی قسە بکەن.

ئەوەی لەسەر بەکارهێنەر بێت تەنیا پەنجەبنێت بە ئایکۆنی کامێرای ڤیدیۆ لەنێو گرووپچاتێک و  ئامانجەکەی دەپێکێت.

هەر بۆ زیاتر پڕجۆش و خرۆشکردنی بەرنامەکە، لەنێو گرووپدا لەکاتی ڤیدیۆکاڵدا دەتوانی ئیفێکت و ماسکە کۆمیدییەکان بەکاربهێنیت.

پێشتر ئەگەر 16 کەس بیانتوانیبا لەکاتێکدا بە ڤۆیسکاڵ پەیوەندی بەیەکدی بکەن، ئێستا سناپچات وایکردووە 32 کەس لەکاتێکدا بتوانن Voicecall ئەنجامبدەن.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکە سناپچات زیادیکردووە، شتێکە زۆربەی بەرنامەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر سەرنجڕاکێشانی بەکارهێنەران پشتی پێدەبەستن ئەویش تاگ یاخود Tag کردنی هاوڕێیانە.

هەرکە ڤێرژنە نوێکەت دابەزاند یاخود ئەپدەیتت کردەووە، دەتوانی @ بنووسیت و لەدوای ئەم سیمبوڵە ناوی هاوڕێکەت بنووسی، هەرکاتێک ناوەکەی دەرکەوت ئەو سناپە دەبینن کە تۆ ئەوانت لێی تاگ کردووە.

ئەم تەوەرە بە میوانداری:

- رێکار عەزیز، لە دێسکی نێودەوڵەتی تۆڕی میدیایی رووداو، هەروەها خوێدکاری دوا قۆناخی بەشی نیتۆرکینگ لە پەیمانگای کۆمپیوتەر. 

داتاکانی سناپچات؛ بەگوێرەی داتاکانی ستاتیستا، تا مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ سناپچات لە ریزبەندی شانزدەهەمی  ئەو بەرنامانەی تۆڕەکۆمەڵاتییەکانبوو زۆرترین بەکارهێنەری چالاکیان هەیە. 

مانگی ئایاری 2017 سناپچات 166 ملیۆن یوزەری لە رۆژێکدا هەبوو، مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ  ژمارەی ئاکتیڤ یوزەری بۆ 255 ملیۆن بەکارهێنەر زیادیکردووە.

بەو پێیەبێ هەر ساڵەو ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپچات بە رێژەی 36 لەسەدا زیاد دەکەن.

مەبەستی بەکارهێنانی
سناپچات بۆ مەبەستی شەیرکردنی ڤیدیۆی 10 چرکەیی، وێنە مەڵتی میدیا واتا هەموو جۆرە بابەتێکی دەنگی و رەنگی لەگەڵ هاوڕێکانت.
سناپچات لە ئەیلوولی 2011دا لەوەتەی یەکەم ڤێرژنی بڵاوکردووەتەوە، 216 جار ڤێرژنی ئەپدەیت کردووەتەوە.

ژمارەی کارمەندان؛ سناپچات 2018 رایگەیاند 100 ئەندازیاری بواری ئای تی و سۆفتوەیری دامەزراندووە، 10 لەسەدای کارمەندانی کۆمپانیاکە ئەندازیارن، لە ئێستاوە سۆفتوەیر 3 هەزار  کارمەندە.

گۆڕینی دیزاین و رەخنەکان؛ لە 2017 سناپچات رووکار وشێوازی سناپچاتی دیزاین کردوە، لە شوباتی 2018 کەسایەتی نێوداری میدیاکانی ئەمریکا کیڵی جینەر لە تویتەر رەخنەی لە سناپچات گرت، تەنیا ئەم تویتە  زیانی ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلاری لە داهاتی بەرنامەکە دا.

داهاتەکەی؛سناپچات لە چارەگی کۆتایی 2017 داهاتەکەی 252 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە

بەکارهێنەری ئافرەت
بەگوێرەی ئامارێک، 70 لەسەدای بەکارهێنەرانی سناپچات ئافرەتن یان رەگەزی مێن. 
گۆڵدنام ساچس، بەڕێوەبەری سناپچات لە کۆنفرانسێک گوتی 70 لەسەدای بەکارهینەرانی سناپچات ئافرەتن. 
هۆکارەکەی بەدیاریکراوی نەزانراوە بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی دیجیتال ترێندس، کچ و ئافرەتان وەڵامی هۆکاری بەکاهێنانی سناپچات دەدەنەوە.
زۆربەی ئەو کچانەی کە رایان لەسەر سناپچات دەردەبڕن، رایەکانیان پەیوەندی بە لایەنە عاتیف و هەست هەژێنەکانی سناپچاتەوەیە.

خاوەنەکانی سناپچات
سناپچات بەرنامەیەکی مەڵتیمیدیای شەیرکردنی وێنەو ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی و رەنگییە لەلایەن ئیڤان سپیگل و بۆبی مورفی و رێگی بڕاون دامەزراوە. 
هەرسێکیان قوتابی زانکۆی سترانفۆرد بوون. 
یەکێک لە مەبەستەکانی سناپچات بلاوکردنەوەی گرتەی ڤیدۆییە کەلەماوەی 24 کاژیردا نامێنن، ئەوەش بۆ ئەوەیە بەرنامەکە بەشێوەیەکی زیندوو بمێنێتەوە.
سناپچات لە مانگی سێپتەمبەری 2011 بە 22 زمان بڵاوکرایەوە، بۆ هەموو سیستەمەکانی ئەندرۆی و ئای ئۆ ئێس دەبێت،


پۆرتاڵ بەرنامەیەکی تایبەتە بە ھەواڵ و ڤیدیۆکانی پۆرتاڵ و سۆشیال میدیای رووداو، لەماوەی ھەفتەیەکدا کە پڕخوێنەرترین و زۆرترین بینەریان ھەبووە و ھەر جارێک بەپێی ھەواڵەکە میوانێک دیاریدەکرێت بۆ گفتوگۆ. هەروەها باسی چەند تەوەرێکی دیکەی تایبەت لەبارەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی خەڵک لەنێو سۆشیال میدیا دەکات.

پرۆدیوسەر و پێشکەشکار: راوچی حەسەن