خەڵاتی وان ئیفرا گرنگی بۆ رووداو و میدیای کوردی چییە؟

خەڵاتی وان ئیفرا گرنگی بۆ رووداو و میدیای کوردی چییە؟

رۆژی چوارشەممە 28 ی شوبات، 13ـەیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی وان ئیفرا لە دوبەی بەڕێوەچوو، تێیدا کۆمەڵەی جیهانیی رۆژنامە و بڵاوکراوەکان (وان ئیفرا) خەڵاتی باشترین سۆشیاڵ میدیای لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ ساڵی 2017 بەخشییە رووداو. 

ئەم تەوەرە بە میوانداری: 
- هەڵات رێبوار، ئیدیتۆر لە پۆرتاڵی رووداو
- حەکیم داود، ئیدیتۆر لە پۆرتاڵی رووداو
- بەهات حەسیب قەرەدا‌غی، مامۆستای زانکۆ

وان ئیفرا (WAN-IFRA) بە مانای کۆمەڵەی جیهانیی رۆژنامە و بڵاوکراوەکان دێت. لە ساڵی 1948 دامەزراوە و بنکەی سەرەکی لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیایە. ساڵانە چەند خەڵاتێکی بۆ باشترینەکانی دیجیتاڵ میدیا لە جیهان، ئەوروپا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا هەیە.

دامەزراوەی جیهانی وان ئیفرا تۆڕێکی گەورەی جیهانییە و لە سێ هەزار کۆمپانیای میدیایی و تەکنۆلۆژی پێکهاتووە. هەروەها 80 دامەزراوەی بڵاوکردنەوە ئەندامن تێیدا، کە نوێنەرایەتی 18 هەزار دەزگا لە 120 وڵاتەوە دەکەن.

پۆرتاڵی رووداو لەڕووی ژمارەی سەردان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق یەکەمی بێ کابەرە. سۆشیاڵ میدیایی رووداویش لەڕووی خزمەتگوزارییەکانییەوە بۆ وەرگر و فانەکانی نەک تەنیا لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، بەڵکو لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا یەکێکە لە سۆشیاڵ میدیا هەرە کاریگەر و پێشەنگەکان.


پۆرتاڵ بەرنامەیەکی تایبەتە بە ھەواڵ و ڤیدیۆکانی پۆرتاڵ و سۆشیال میدیای رووداو، لەماوەی ھەفتەیەکدا کە پڕخوێنەرترین و زۆرترین بینەریان ھەبووە و ھەر جارێک بەپێی ھەواڵەکە میوانێک دیاریدەکرێت بۆ گفتوگۆ. هەروەها باسی چەند تەوەرێکی دیکەی تایبەت لەبارەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاردانەوەی خەڵک لەنێو سۆشیال میدیا دەکات.

پڕۆدیوسەر و پێشکەشکار: راوچی حەسەن