رۆمانی شیری مووسا

رۆمانی  شیری مووسا

سابیر رەشید لە ساڵی ١٩٧٠ وە دەستی بە نووسینی چیرۆک کردووە،    رۆمانی “شیری مووسا” دوایین بەرهەمی ئەو نووسەرەیە، کە باس لەو جووانە دەکات کە تاوەکو کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی رابردوو لە باشووری کوردستان ژیاون.

سابیر رەشید لەم رۆمانەدا لە رێگەی چەند کاراکتەرێکەوە دەیەوێ دۆخی پێکەوەژیان و گوزەران لە باشووری کوردستانی ئەو سەردەمەدا بخاتەڕوو. هەروەها لەم رێگەیەشەوە رەخە لە سیستمی فیوداڵ و دەرەبەگایەتی و ئاغاکانی ئەو سەردەمە بگرێت.

سابیر رەشید میوانی بەرنامەی “پەیڤین” بوو کە هەموو رۆژانێکی هەینی لە کاژێر ١١:٣٠ لە رادیۆی رووداو لەلایەن فەرهاد چۆمانییەوە پێشکەش دەکرێت.

کۆنترۆڵ: سۆران حسێن 
پێشکەشکار: فەرهاد چۆمانی

پەیڤین بەرنامەیەکی ئەدەبییە بایەخ بە مژارە ئەدەبییەکان و نوێترین بەرھەمی نووسەران دەدات.

پێشکەشکار: فەرھاد چۆمانی
رۆژی هەینی کاژێر:  11:30