نالی و مەحوی لەدوو لێکۆڵینەوەی نوێدا
ڤەکۆڵین و ساخکردنەوەی بەرهەمی ئەدەبی کلاسیکی کوردی تاوەکو ئێستا لەژێر شیمانەی راستی و ناراستیدایە، بەشێک لە شاعیرانی کلاسیکی کوردی رێکەوتی لەدایک بوون و مردنیان دیار نییە، بگرە شاعیرانێکمان هەن بەشێکی زۆر لە بەرهەمەکانیشیان تاوەکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە. نالی و مەحوی کە بە دوو لە شاعیر و زانای مەزنی کورد دادەنرێن لەو دوو شاعیرانەن مێژووی ژیان، شوێنی ژیان و بەشێک لە بەرهەمەکانیشیان بە نادیاری ماوەتەوە و ساڵ بە ساڵ تۆزی مێژوو و لەبیرکردن لەسەریان دەنیشێت.
د. هێمن عومەر خۆشناو، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی چەند نووسەر و لێکۆڵەرێکی دیکەی کورد تینویەتی زانینی ناشکێنن، لەنێو بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا بەدوای ژیان و بەرهەمەکانی ئەو دوو شاعیرە مەزنەدا دەگەڕێ و لە دووتوێی دوو کتێبدا چاپ و بڵاویان دەکاتەوە و لەم بەرنامەیەدا چۆنیەتی کارکردنی و کۆکردنەوەی زانیارییەکانی لەنێو بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا دەخاتەڕوو.
بەرنامەی “پەیڤین” هەموو رۆژانێکی هەینی لە کاژێر ١١:٣٠ لە رادیۆی رووداو لەلایەن فەرهاد چۆمانییەوە پێشکەش دەکرێت.
کۆنترۆڵ: سۆران حسێن
پێشکەشکار: فەرهاد چۆمانی
پەیڤین بەرنامەیەکی ئەدەبییە بایەخ بە مژارە ئەدەبییەکان و نوێترین بەرھەمی نووسەران دەدات.
پێشکەشکار: فەرھاد چۆمانی
رۆژی هەینی کاژێر: 11:30
بهشی بكه لە