وەرگێڕان لەزمانی ئەڵمانییەوە

وەرگێڕان لەزمانی ئەڵمانییەوە

وەرگێڕان بۆسەر زمانی هەر گەل و نەتەوەیەک وادەکات ئەدەبەکەی خوێنی تازە بەنێو دەمارەکانی کولتووریدا بگەڕێ و دونیابینی نووسەران و خوێنەرانیش فراوانتر بکات. لەماوەی دەیەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستکراوە بە وەرگێڕانی کتێب لە زمانانی یەکەمەوە بۆ سەر زمانی کورد، ئەمەش دەقشکاندنی ئەو نەریتە بووە کە پێشتر زۆربەری بەرهەمە وەرگێڕدراوەکان لەزمانی دووەم هەندێکجار سێیەمیش وەردەگێڕدران.

عەبدولغەنی کاکۆ هەریەکە لە رۆمانەکانی “سەرهەڵگرتن” ی هێرتا مولەر و “نانی ساڵانی زوو” ی هێنریش  فرید  لە ئەڵمانییەوە کردوونی بە کوردی.  لەگەڵ کاکۆ گفتوگۆ لەباری ناوەڕۆکی کتێبەکان، پێویستی وەرگێڕانیان بۆسەر زمانی کوردی و وەرگێرانی پێچەوانەش لە زمانی کوردییەوە بۆ سەر زمانەکانی دیکە کراوە.

بەرنامەی “پەیڤین” هەموو رۆژانێکی هەینی لە کاژێر ١١:٣٠ لە رادیۆی رووداو لەلایەن فەرهاد چۆمانییەوە پێشکەش دەکرێت.

پێشکەشکار: فەرهاد چۆمانی 
کۆنترۆڵ: سۆران حسێن

پەیڤین بەرنامەیەکی ئەدەبییە بایەخ بە مژارە ئەدەبییەکان و نوێترین بەرھەمی نووسەران دەدات.

پێشکەشکار: فەرھاد چۆمانی
رۆژی هەینی کاژێر:  11:30