چۆن خوێندنەوە بکەین بە کولتوور؟

چۆن خوێندنەوە بکەین بە کولتوور؟

بۆ بخوێنینەوە؟ چی بخوێنینەوە؟ کەی بخوێنینەوە؟ و چەندین پرسیاری گرنگتر لە توێی ئەو کتێبەدا هەن کە رەخنەگری بواری ئەدەب  ئارام سدیق وەک دوایین بەرهەمی خۆی بڵاویکردەوە.

ناونیشانی کتێبەکەش  پرسیارێکە “چۆن خوێندنەوە بکەین بە کولتوور؟” لەسای ئەم ناونیشانەدا ئاراسم سدیق ئاستەنگەکانی بەردەم بە  کولتوور نەبوونی خوێندنەوە و مەترسی نەخوێندنەوە  دەخاتەڕوو، هاوکات وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەش دەداتەوە کە چۆن دەکرێ خوێندنەوە بە کولتوور بکرێت و لە چ رێگەیەک و دەبێ چ دامودەزگایەک بەم کارە هەڵبستێ؟

بەرنامەی “پەیڤین” هەموو رۆژانێکی هەینی لە کاژێر ١١:٣٠ لە رادیۆی رووداو لەلایەن فەرهاد چۆمانییەوە پێشکەش دەکرێت.

کۆنترۆڵ: سۆران حسێن 
پێشکەشکار: فەرهاد چۆمانی

پەیڤین بەرنامەیەکی ئەدەبییە بایەخ بە مژارە ئەدەبییەکان و نوێترین بەرھەمی نووسەران دەدات.

پێشکەشکار: فەرھاد چۆمانی
رۆژی هەینی کاژێر:  11:30