زیخی نێو پێڵاو

زیخی نێو پێڵاو
نەبەرد فوئاد گەنجێکی پڕ وزە و توانای نووسینە و لە شارۆچکەی کەلار دەژی. تاوەکو ئێستا دوو رۆمانی بڵاوکردوونەتەوە ، رۆمانی “تووتی” و “زیخی نێو پێڵاو”.

لەم بەرنامەیەدا نەبەرد حوسێن باس لە ئازاری ئەو زیخە دەکات کە لەنێو پێڵاوەکەی دایە. ئەم ناونیشانە  گوزارشت لە خەمێکی قووڵتر و گەورەتر دەکات. لە رۆمانی “ تووتی” دا باس کە خەمی ئێزدییەکان و چەوساندنەوەی ئەو فەرمانانە دەکات کە بەسەریدا هاتوون، لەم رۆمانەشدا کە بۆنی هەوای گەرمیان و ژانی ئەنفال و ئازاری گەرمەسێری لێدێ   ناوەڕۆکیمان بۆ دەخاتە روو.

بەرنامەی “پەیڤین” هەموو رۆژانێکی هەینی لە کاژێر ١١:٣٠ لە رادیۆی رووداو لەلایەن فەرهاد چۆمانییەوە پێشکەش دەکرێت.

پێشکەشکار: فەرهاد چۆمانی 
کۆنترۆڵ: سۆران حسێن

پەیڤین بەرنامەیەکی ئەدەبییە بایەخ بە مژارە ئەدەبییەکان و نوێترین بەرھەمی نووسەران دەدات.

پێشکەشکار: فەرھاد چۆمانی
رۆژی هەینی کاژێر:  11:30