ژنانی نهۆمە بەرزەکان
حەلیم یوسف چیرۆکنووس و رۆماننوسێکی ناسراوی رۆژئاوای کوردستانە. تاوەکو ئێستا هەریەکە لە رۆمانەکانی “کاتێک ماسی تینوو دەبن”، “ژنانی نهۆمە بەرزەکان”، “سوبارتۆ” و “٩٩ مورووی پەرشوبڵاوی کراونەتە سۆرانی. حەلیم یوسف بە یەکێک لە نووسەرە دیارەکان دادەنرێ، کە مێژوو لە زۆربەی کارەکانیدا تێمای سەرەکییە، بەڵام بە گرێـچنی و هونەری رۆماننووسینەوە گوزارشت لە خەمە زاتی و نەتەوەییەکانی دەکات.
لەم بەرنامەیەدا حەلیم یوسف میوانە و باس لە بەرهەمەکانی خۆی، وەرگێڕانیان بۆ سەر زاراوەی سۆرانی و پردی پەیوەندی نێوان زاراوەکان دەکات.
بەرنامەی “پەیڤین” هەموو رۆژانێکی هەینی لە کاژێر ١١:٣٠ لە رادیۆی رووداو لەلایەن فەرهاد چۆمانییەوە پێشکەش دەکرێت.
کۆنترۆڵ: سۆران حسێن
پێشکەشکار: فەرهاد چۆمانی
پەیڤین بەرنامەیەکی ئەدەبییە بایەخ بە مژارە ئەدەبییەکان و نوێترین بەرھەمی نووسەران دەدات.
پێشکەشکار: فەرھاد چۆمانی
رۆژی هەینی کاژێر: 11:30
بهشی بكه لە