ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکاتەوە" ئۆتۆمبێلێک بۆ ئەو کەسەی واز لە جگەرەکێشان دەهێنێت"
ئەنتیتۆباکۆ پرۆژەیەکی دێسکی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداوە بۆ وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلەکێشان، ئەمساڵ بە سپۆنسەری سەرەکی کۆرەک تیلیکۆم بەڕێوەدەچێت. ئۆتۆمبیلێک دەبێتە خەڵاتی براوەی پرۆژەکە، جیاواز لە ساڵانی رابردوو، کڵینیکی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێتەوە و چارەسەری پزیشکیی پێویست پیشکەشی ئەو کەسانە دەکەن کە بۆ وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە پێویستییان بە دەرمانە.
بەرنامەیەکی هەفتایەنی راستەوخۆیە، هەر جارە و تەوەرێکی تەندروستی (چارەسەری یان پێشگیری) لەگەڵ پزیشکێکی پسپۆڕ گفتوگۆ دەکات. ئامانجی ئەم بەرنامەیە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستییە سەبارەت بە رێگەکانی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی مرۆڤ، هاوکات زانیاری دەدات سەبارەت بە بەربڵاوترین بەخۆشییەکان و هۆکار و چارەسەر و پێشگیرییەکانی. فۆکەس زیاتر لەسەر خۆپارێزی و ستایلی ژیانی تەندروست دەبێت.
پێشکێشکار و پرۆدیوسەر: رۆژین مەهدی