كۆتایی مۆندیال.. بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و سه‌ركه‌وتنی رووسیا له میوانداریكردندا
مۆندیالی 2018 ی رووسیا به كۆمه‌ڵێك یاده‌وه‌ری جوان و له هه‌مان كاتدا خامناك، كۆتایی هات.
فه‌ره‌نسا به ئاستێكی باش نازناوه‌كه‌ی برده‌وه و كرواتیاش، كه پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت، رێز و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی به‌ده‌ستهێنا.
چاودێران و فیفاش مۆندیال به سه‌ركه‌وتوویی وه‌سفده‌كه‌ن و رووسیا به سه‌ركه‌وتوو ده‌بینن له به‌ڕێوه‌بردنی مۆندیالدا.
له‌سه‌ر كۆتایی مۆندیال و خاڵە پۆزه‌تیڤه‌كانی، له دوائه‌لقه‌ی پرۆگرامی مۆندیال تایم گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل كرا، به میوانداریی رێبین ره‌مزی شرۆڤه‌كاری وه‌رزشی و رۆژنامه‌وان و سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندن له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: هه‌رێم محه‌ممه‌د.
مۆندیال تایم، پرۆگرامێكی رۆژانه‌ی رادیۆی رووداوه، تێیدا شرۆڤه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی رووسیا ده‌كرێت به میوانداریی شاره‌زایان و شرۆڤه‌كارانی تۆپی پێ.
مۆندیال تایم كاژێر 15:30 له لایه‌ن ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵاوه ئاماده و پێشكه‌شده‌كرێت.
به‌شی بكه لە