ئایه ئینگلته‌را ئه‌مڕۆ به گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌لجیكا یاریی ده‌كات؟
ئه‌مڕۆ له یاریی دیاریكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می مۆندیالی 2018ی رووسیا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و به‌لجیكا به‌یه‌كده‌گه‌ن.
له پرۆگرامی مۆندیال تایم له‌گه‌ڵ ئیحسان تاهیر سه‌رنووسه‌ری رووداوی وه‌رزشی شرۆڤه‌ی یارییه‌كه كرا و پرسیاری زۆر له باره‌ی ئاستی هه‌ردوو تیپ كرا، پرسیاری سه‌ره‌كییش ئه‌وه‌بوو، ئایه ئینگلته‌را به گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌رامبه‌ر به‌لجیكا یاریی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان پێی دۆڕا؟
ئایه پله‌ی سێیه‌می مۆندیال به لای كامه هه‌ڵبژارده‌وه گرنگه و داهاتووی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش له دوای مۆندیالی رووسیاوه چۆن ده‌بێت؟
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: هه‌رێم محه‌ممه‌د.
مۆندیال تایم، پرۆگرامێكی رۆژانه‌ی رادیۆی رووداوه، تێیدا شرۆڤه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی رووسیا ده‌كرێت به میوانداریی شاره‌زایان و شرۆڤه‌كارانی تۆپی پێ.
مۆندیال تایم كاژێر 15:30 له لایه‌ن ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵاوه ئاماده و پێشكه‌شده‌كرێت.
به‌شی بكه لە