كرواتیا چۆن گه‌یشته فایناڵی مۆندیال، ئینگلته‌را بۆچی دۆڕا؟
هەڵبژاردەی کرواتیا دووەم بلیتی یاری کۆتایی مۆندیالی وەرگرت بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لە یارییەکەدا کرواتییەکان دواکەوتنیان کردە سەرکەوتن و ئێستاش بە گەیشتنیان بۆ فایناڵ لەبەردەم دەرفەتێکی گەورە و مێژووییدان تاوەکو نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنن، کە یەکەم جارە لە مێژوودا هەڵبژاردەی کرواتیا دەگاتە یاری کۆتایی مۆندیال، لەبەرامبەردا ئینگلیزەکان نەیانتوانی خەونەکەیان بێتە دی.
لێره‌دا پرسیار زۆرن، كرواتیا چۆن گه‌یشته كۆتایی مۆندیال، ئایه به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا براوه‌ده‌بێت؟
سه‌باره‌ت به ئینگلته‌راش، بۆچی شكستی هێنا، ئایه تیپه‌كه ئه‌زموونی كه‌م بوو، یان به‌هێزیی كرواتیا بوو خه‌ونی ئینگلیزه‌كانی له‌بار برد.
ئه‌و پرسیارانه و چه‌ندین پرسیاری دی، له پرۆگرامی مۆندیال تایم له‌گه‌ڵ شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ و شاره‌زای تۆپی پێی ئینگلیزی هه‌كاری قانیع شرۆڤه كرا و وه‌ڵامی پێویستی بۆ درایه‌وه.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: هه‌رێم محه‌ممه‌د.
مۆندیال تایم، پرۆگرامێكی رۆژانه‌ی رادیۆی رووداوه، تێیدا شرۆڤه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی رووسیا ده‌كرێت به میوانداریی شاره‌زایان و شرۆڤه‌كارانی تۆپی پێ.
مۆندیال تایم كاژێر 15:30 له لایه‌ن ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵاوه ئاماده و پێشكه‌شده‌كرێت.
به‌شی بكه لە