كۆتایی خه‌ونی رووسیا و سه‌ركه‌وتنی كرواتیا و ئینگلته‌را
دواجار هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا دووچاری شكست هات و له قۆناخی هه‌شتی مۆندیالی 2018 به كرواتیا دۆڕا و كۆتایی به سه‌ركێشی و خه‌ونه‌كانی هات، به‌ڵام وه‌كو تیپێكی به‌هێز خۆی پێشان دا، پرسیاری گرنگیش ئه‌وه‌یه رووسیا چۆن وابه‌هێز ده‌ركه‌وت و تاوه‌كو قۆناخی هه‌شت رۆیشت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، گه‌یشته پێشكۆتایی مۆندیال و له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیكه.
له پرۆگرامی مۆندیال تایمدا شرۆڤه‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی رووسیا و ئینگلته‌را و یارییه‌كانی پێشكۆتایی مۆندیال كرا، كه به میوانداریی شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
به‌شی بكه لە