ئینگلته‌را و كۆڵۆمبیا و هێزی راسته‌قینه‌یان، سوێد و سویسرا و یارییه‌كی نادیار
ئه‌مڕۆ 3ی ته‌مموزی 2018، دوو یاری دیكه له قۆناخی 16ی مۆندیالی رووسیا دێنه ئه‌نجامدان، تێیدا سوێد له‌گه‌ڵ سویسرا به‌یه‌كده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها ئینگلته‌را و كۆڵۆمبیا رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه.
چاوه‌ڕوانییه‌كان له هه‌ردوو یاری به جۆرێكه، كه دیداری سوێد و سویسرا دیدارێكی ئه‌وروپی تایبه‌ته و شێوازی هه‌ردوو تیپ له یه‌كه‌وه نزیكه، بۆیه دیارنییه به‌ڵانسی هێز بۆ كامه تیپ ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به یاریی ئینگلته‌را و كۆڵۆمبیا، كه زیاتر فۆكه‌ىسی له‌سه‌ره، چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی هێزی راسته‌قینه‌ی هه‌ردوو تیپ ده‌كرێت و دوو شێواز و ستایلی جیاوازی یاریكردن رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه.
له پرۆگرامی مۆندیال تایم شرۆڤه‌ی هه‌ردوو یاریی كرا به میوانداریی ئاری برادۆستی، شرۆڤه‌كار و رۆژنامه‌وانی وه‌رزشی.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: سۆران حوسێن
به‌شی بكه لە