بۆچی پاڵاوگە نایاساییەکان داناخرێت؟
لە کۆمەڵگەی پیشەسازی کواشێ پارێزگای دهۆک 170 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، لە 10 مانگدا 15 کرێکار لەو پاڵاوگانەدا گیانیان لە دەستداوە، کەوتنەوەی ئاگر و ژەهراوی بوون بە ماددەی مەترسیدار هۆکاری گیانلەدەستدانی کارمەندەکان بوون.
ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک فەرمانی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی داوە، بەڵام نەک هەر دانەخراون بەڵکو ژمارەیان زیادی کردوە.
دەپرسین: هۆکاری دامەزراندن و زیابوونی پالاوگە نایاساییەکان لە باشووری کوردستان بۆچی دەگەرێتەوە؟ کێن ئەوانەی کە دەتوانن ئەم کارگانە دادمەزرێنن و بۆچی ناتوانرێت دابخرێن؟
گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئەم تەوەرە دەکەین بە میوانداری بەرێزان فەهیم عەبدوڵا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، محەممەد تاهیر بەرێوبەری ژینگەی دهۆک و د. سەنگەر جاف پسپۆری تەندروستی کۆمەڵایەتی وسەرۆکی بوردی راوێژکاری رێکخراوی ئاڤیار بۆ هوشیاری ژینگە.
پێشکەشکار: سروە هەورامی
کۆنترۆڵ: سۆران حسێن
بهشی بكه لە