کەرنەڤاڵی پاڵپشتی لە گشتپرسی لە واشنتن

کەرنەڤاڵی پاڵپشتی لە گشتپرسی لە واشنتن

بڕیارە ١٧ـی ئەیلوول، گەورەترین کەرنەڤاڵی پاڵپشتی لە گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان لە واشنتن بەڕێوەبچێت. 

تەوەری ئەم هەفتەیەی بەرنامەی لەئەمریکاوە لەگەڵ بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن  کە لەبەرنامەکەدا ئەوەی خستەڕوو:" ئاهەنگەکە کاژێر یەک بە کاتی واشنتن و ٨ بەکاتی کوردستان دەستپێدەکات، دەشڵێت:"  ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە ناوچەکانی دیکەی ئەمریکاوە دێنە واشنتن بۆ ئاهەنگەکە،گوتیشی  کوردانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باکووری کوردستان دەیانەوێت بەشداری بکەن و پاڵپشتی ئاهەنگی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان بکەن .

پێشکەشکار: رێباز عەلی