کەرتی وەرزشی کوردستان دەتوانێت ببێتە کەرتێکی قازانج بەخش

کەرتی وەرزشی کوردستان دەتوانێت ببێتە کەرتێکی قازانج بەخش

 ئایا دەکرێت وەرزش لە هەرێمی کوردستان ببێتە پیشەسازی ؟ ئایا وەبەرهێنان لە کەرتی وەرزشدا بە وەبەرهێنانێکی قازانج بەخش دادەنرێت ؟ یان رێژەی ریسک تێیدا بەرزە؟ چۆن هەڵسەنگاندنی یانەکان دەکرێت؟ سەرچاوەی بەدەستهێنانی داهاتی یانەکان چین؟ رۆڵی راگەیاندن لە بەرەوپێشچوونی وەرزش چی بووە لە هەرێمی کوردستان؟ یانەکانی هەرێمی کوردستان چۆن دەتوانن سەرچاوەی پارەدارکردن بۆ خۆیان بدۆزنەوە و سەرمایەداران چۆن دەتوانن وەبەرهێنان لە یانەکاندا بکەن.

بەمیوانداری عەبدوڵا مەجید سەرۆکی یانەی هەولێر و ئەرسەلان عەبدوڵا رۆژنامەنووسی وەرزشی. 

پێشکەشکار: کاردۆ کمال 
کۆنترۆڵ: رێبین محمد 

بزنسپلان، بەرنامەیەکی گفتوگۆئامێزی رادیۆی رووداوە، گرنگی بە بزنس و بەڕێوەبردن دەدات.

هەموو یەکشەممەیەک کاژێر 16:15 خولەک پێشکەشدەکرێت