سامانی سەلامەت یان پارێزراوو چییە؟

سامانی سەلامەت یان پارێزراوو چییە؟

زێڕ بە سامانێکی پارێزراوو دادەنرێت لەکاتی تەنگەژەی سیاسی و ناجێگیر ئاسایش بازرگانان و وەبەرهێنەران پەنا بۆ کڕینی زێڕ دەبەن ، ئایا لە هەرێمی کوردستان تا چەنێک لەسەر ئاستی خێزانەکان زێڕ وەک ئامرازێک بۆ وەبەرهێنان بەکارهێنراوە؟

بەشێک لە ئابووریناسان کەرتی خانووبەرەش بە سامانی پارێزراو دەبینن بەڵام لە هەرێمی کوردستان بینیمان لەدوای ساڵی 2014 بەهای بەشێک لە یەکە نیشتەجێبووەکان بەرێژەی 40% بۆ 50% دابەزی کەواتە چۆن ئەم سێکتەرە بە سامانی پارێزراو دادەنرێت؟

پێشکەشکار: کاردۆ محەمەد 
کۆنترۆڵ: زانست سەلیم 

بزنسپلان، بەرنامەیەکی گفتوگۆئامێزی رادیۆی رووداوە، گرنگی بە بزنس و بەڕێوەبردن دەدات.

هەموو یەکشەممەیەک کاژێر 16:15 خولەک پێشکەشدەکرێت