کۆنگرێسی ئەمریکا جینۆسایدی ئەرمەنەکانی پەسەند کرد، هە نگاوی دوای ئەو چیە؟
كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی لووتكه‌ی ناتۆ بووین تاوەکو بزانین كۆشكی سپی و توركیا ده‌توانن بگه‌نه رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئێس ٤٠٠ یان نا. دوای لوتكه‌ی ناتۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌ڵێت هیوایه‌كمان به‌وه نه‌ماوه كه توركیا ده‌ست له رووسیا هه‌ڵگرێت و جارێكی دیكه روو له ئه‌مریكا بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه گه‌مارۆی ئابوری بۆ سه‌ر توركیا ئاماده ده‌كه‌ین و پێم وایه زۆرینه‌ی كۆنگرێس گه‌مارۆی سه‌ر توركیا قبوڵ ده‌كه‌ن. له به‌رنامه‌ی به كاتی واشنتن له‌گه‌ڵ سیروان قه‌جۆ، شرۆڤه‌كار و نوسه‌ری كورد له واشنتن، باسی دواین هه‌نگاو و بۆچوونی واشنتن له‌سه‌ر توركیا ده‌كه‌ین
بەرنامەیەکی رادیۆیی هەفتانەی گفتوگۆییە. زانیاری سەبارەت بە رووداو و رۆژەڤەکانی گرنگترین و بەهێزترین وڵاتی جیهان پێشکێشدەکات و، پرسەکانی کوردلەو وڵاتەدا لەگەڵ کورد و ئەمریکییەکان لە واشنتن گفتوگۆ دەکات.
لەسەر پرس و رووداوە گرنگەکانی نێو ئەمریکا لە بوارەکانی : سیاسی، ئابووری، پەروەردەیی، پزیشکی و هونەریدا دەوەستێت. کەسانی شارەزا لەسەر ئەو رووداو و پرسانە دەکاتە میوان . پرسیارەکانی هاونیشتمانییانی کورد لەسەر هەڵوێستی ئەمریکا لەگەڵ کەسانی شارەزای ئەمریکی گفتوگۆ دەکات . کەسانی داهێنەر و نێوداری کورد میوانداری دەکات بۆ باسکردنی چیرۆکی سەرکەوتنیان.