هەڕەشەی ئێران بۆ کشانەوە لە پەیماننامەیNPT و کاریگەرییەکانی

21 January 2020
هەڕەشەی ئێران بۆ کشانەوە لە پەیماننامەیNPT  و کاریگەرییەکانی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاسای دوورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای ناردە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و ئەم سێشەممەیە دادگاییکردنی ترەمپ لە ئەنجوومەنی پیران دەستپێدەکات.
ئەنجوومەنی پیران بەپێی دەستووری ئەمریکا ئەندامانی دەبنە دادوەر و سەرۆکی دادگای باڵاش سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات. لەلایەکی دیکەوە بابەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سوپای پاسداران گەرمتر دەبێت و وڵاتان داوای لێکۆڵینەوەی جددی لەو بابەتە دەکەن و تا ئێستا ئێران ئامادە نییە سندوقی رەشی فڕۆکەکە رادەستی ئۆکراینا بکات. وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی بەهۆی راوەستانی پابەندییەکانی ئێران سیستەمی پەلاپیتکەیان چالاک کردووە. ئێرانیش بەنیازە ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەریتانیا کەم بکاتەوە و پڕۆژەکە دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان. فەرەنسا و بەریتانیاش دوێنێ داوایان کرد لەگەڵ ئێران پێویستە بگەنە رێککەوتنێکی فراوانتر لەگەڵ ئێران بەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رانەگات. کۆی ئەم پرسانە لە بەکاتی مهابادی ئەمجار و کاریگەرییەکانی لەسەر ئێران گفتوگۆ بکەین.
پێشکەشکار فواد رەحیم