یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران و ناونووسینی بەربژێرەکان

10 December 2019
یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران و ناونووسینی بەربژێرەکان
بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەزار و 723 کەس ناویان بۆ بەبژێربوون لە خولی یازدەیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران تۆمارکرد. کە بەمجۆرەیە لە پارێزگای ورمێ 522 کەس، لە پارێزگای سنە 278 کەس، لە پارێزگای کرماشان 405 کەس، لە پارێزگای لۆڕستان 389 کەس و لە پارێزگای ئیلام 129 کەس ناویان تۆمارکراوە. لە هەموو ئێرانیش، 16 هەزار و 145 کەس ناویان تۆمارکردووە. پێنج پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان 38 کورسییان لە پەرلەمانی ئێران هەیە کە دەکاتە 7.6 لەسەدی کۆی کورسییەکان، بەڵام 9.3 لەسەدی ئەو کەسانەی بۆ بەربژێربوون ناویان تۆماکردووە، لە رۆژهەڵاتی کوردستانن.
بەشێک لە سیاسەتڤانان و کەسایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناونووسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیان بایکۆتکردووە. لە بەکاتی مهابادی ئەمجار لەسەر ناونووسی بەربژێرەکانی بۆ یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران و کاریگەرییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان لەسەر ئەگەری پەسەندکردنی شیاوبوونی بەربژێری زیاتر بۆ هەڵبژاردنەکە دەکۆڵینەوە.
پێشکەشکار فواد رحیم