سوێندخواردنی جۆ بایدن و کاریگەری سیاسەتەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەسەر کوردستان

سوێندخواردنی جۆ بایدن و کاریگەری سیاسەتەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەسەر کوردستان

ئەمریکاناسین پۆدکاستێکی هەواڵی و شیکاریی تۆڕی میدیایی رووداوە. هەموو هەفتەیەک مژارە گرنگەکانی ئەو هەفتەیە، تایبەت بە سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی ئەمریکا شیدەکاتەوە و روونیدەکاتەوە ئەو مژارانە پەیوەندییان بە کوردستانەوە چییە. لە پۆدکاستەکەدا دوو میدیاڤانی رووداو بەشدارن. یەکێکیان شارەزایی لەسەر ئەمریکا هەیە و یەکێکیان لە دەرەوە ئەمریکا دەشۆپێنێ. هەندێکجار شیکەرەوەی دیکەش لە پۆدکاستەکاندا بەشداردەبن. هەرجارێک یەکێک لە میدیاڤانەکان باسی مژارێک دەکات کە لەبارەی ئەمریکاوە لە هەواڵەکاندا هەیە و روونیدەکاتەوە کە بۆچی ئەو مژارە دەبێتە یەکێک لە مژارەکانی ئەو هەفتەیەی ئەمریکاناسین. دوای ئەوە میدیاڤانی دووەمیش شیکردنەوەی خۆی دەکات. ئەم بەرنامەیە هەفتانە رۆژانی سێشەممە کاژێر 18:00لە پۆدکاست و رادیۆی رووداو لەلایەن هێمن عەبدوڵلا و رێباز عەلی پێشکێشدەکرێت.