سەرۆکی یونیتاد بۆ رووداو: نۆ ملیۆن لاپەڕە بەڵگەنامە لەسەر تاوانەکانی داعش بە دیجیتاڵیکراون
بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ساڵی 2017 دەرکرا، نووسینگەیەکی نوێی یوو ئێن لە عێراق بە تایبەتی بۆ بەدواداچوونی تاوانەکانی داعش دامەزرێنرا تاوەکو لە رێگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە لێپێچینەوە لەو رێکخراوە بکات لەسەر زۆر تاوان، کە لە عێراق دژی مرۆڤایەتی کردوونی.